سوپای سووریا دوو فڕۆكەی ئیسڕائیلیان خستەخوارەوە
وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل رەتیدەكاتەوە
K24 – ھەولێر
سوپای سووریا فڕۆكەیەكی جەنگی و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئیسڕائیلی خستەخوارەوە و وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیلیش رەتیدەكاتەوە.
سوپای سووریا رایگەیاند: "دوو فڕۆكەی ئیسڕائیلیان لە قونەیترە خستووەتە خوارەوە كە فڕۆكەیەكی جەنگی و ئەوەیتریشیان فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بوو".
لەبەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل رەتیكردەوە ھیچ فڕۆكەیەكی ئەوان لەلایەن سوپای سووریا تێكشكێندرابێت.
پێشتر سوپای ئیسڕائیل رایگەیاندووە، ھێرشێكیان لەناو خاكی سووریا ئەنجامدا دوای ئەوەی كە گولـلە ھاوەنێك لە بەرزاییەكانی جۆلان كەوتەخوارەوە.
ھێرشی فڕۆكەكانی ئیسڕائیلی دوای ئەو ئاگربەستە ئەنجامدرا كە لەلایەن ئەمریكا و رووسیا لە سووریا راگەیەنرا.
پاش ئەم ھێرشە سوپای سووریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فڕۆكەكانی ئیسڕائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیان كردووەتە لە دەوروبەری پارێزگای قونەیترە لە نزیك سنووری ئیسڕائیل ئەنجامداوە.