توركیا به فه‌رمی داوای گرتنی گوله‌ن له ئه‌مریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی توركیا به ده‌ركردنی فه‌رمانی گرتنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، داوای گرتنی له ئه‌مریكا ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له‌م وڵاته نیشته‌جێ بووه.
وه‌زاره‌تی دادی توركیا به فه‌رمی داوای گرتنی گوله‌ن له ئه‌مریكا كرد كه تۆمه‌تباركراوه به هه‌ماهه‌نگی بۆ كوده‌تای سه‌ربازی توركیا له رۆژی 15 ته‌موزی رابردوو.
وزاره‌تی دادی توركیا به ده‌ركردنی فه‌رمانی گرتنی گوله‌ن، به نووسراو ئه‌و فه‌رمانه بۆ ئه‌مریكا ره‌وانه كرد.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و كه‌سه له وڵاته‌كه‌مان زۆر تاوانی ئه‌نجامدایه، له‌وانه ده‌ركردنی رێنمایی بۆ كوده‌تای خوێناوی 15 ته‌موز، كه بڕیاری گرتنی دراوه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما له په‌راوێزی لوتكه‌ی سه‌رانی جی 20 له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ئه‌و پرسه خستبووه روو.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌و كات ئۆباما به ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو بڕیاره‌كه ده‌بێ یاسایی بێت، نه‌ك سیاسی.