ئه‌مریكا داوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌له‌مه‌كانی ئێران له كه‌نداو، ئه‌وه‌ی پیشان ده‌دات كه پێویسته هه‌ردوو لا له‌سه‌ر هه‌ندێ "یاسای هه‌ڵسوكه‌وت" رێك بكه‌ون بۆ پێش‌گرتن به هه‌ر جۆره هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌ژماری مه‌ترسیدار.
ده‌نگی ڤی ئۆ ئه‌ی به‌شی فارسی به گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند جۆن ریچاردسۆن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا رایگه‌یاند رێككه‌وتنه‌كانی به‌م شێوه‌یه له نێوان ئه‌مریكا و روسیا و چین یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی هاوشێوه.
گوتیشی ئه‌وه پرسێكی ناسه‌قامگیره كه به هه‌ڵه‌یه‌ك له‌بواری تاكتیكی، ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و هه‌ڵه‌ی مرۆڤیش ده‌توانرێ رۆڵێكی زیاتر و زیاتری هه‌بێت.
ریچاردسۆن له سمینارێك له واشنتۆن رایگه‌یاند فه‌رمانده‌كانی هه‌ردوو لا پێویسته ئامرازێكیان بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و رووداوانه هه‌بن.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر له 30 رووداوی نزیكبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانی ئێران به كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو روویداوه كه له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو دوو به‌رامبه‌ر زیاتر بووه.