خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ری چامپیۆنز لیگ به چه‌ندان یاری ئاگرین ده‌كه‌وێته ڕێ
ئه‌مڕۆ وه‌رزی نوێی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ست پێده‌كات، له یاری لوتكه‌دا ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، بارسێلۆناش میوانداریی یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندا ده‌كات، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كات 21:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێن.
خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
بارسێلۆنا ئیسپانیا ـ سێلتیك سكۆتلاندا
مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی ـ بورسیا مونشنگلادباخ ئه‌ڵمانیا
پاریس سانجێرمان فره‌نسا ـ ئارسێناڵ ئینگلیزی
بازل سویسرا ـ رازگراد بوڵگاریا
دینامۆ كێیڤ ئوكراینا ـ ناپۆلی ئیتاڵیا
بێنفیكا پورتوگال ـ بێشكتاش توركیا
بایرن میونشن ئه‌ڵمانیا ـ رۆستۆف رووسیا
ئایندهۆڤن هۆڵندا ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئیسپانیا
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه 8 یاریی دیكه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ به‌ڕێوه بچێت.