نه‌ياره‌كانى ئێران له ناو حه‌شدى شه‌عبى تيرۆر ده‌كرێن
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ناوخۆيى له عێراق ئاماژه‌يان بۆ سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلێكى كرده‌وه‌ى تيرۆركردن كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ناوخۆيى له عێراق ئاماژه‌يان بۆ سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلێكى كرده‌وه‌ى تيرۆركردن كردووه كه كه‌سايه‌تى و به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى گرتووه‌ته‌وه و ده‌گوترێت ئه‌و كه‌سانه‌ى تيرۆر كراوون نه‌يارى سياسه‌ته‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانن.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌ريه‌ك له حه‌سه‌ن عهبدولعال ده‌راجى فه‌رمانده له سريهى سه‌لام و ئه‌حمه‌د ته‌ڵاڵ فه‌رمانده له ليواى يهومولمهوعود و سه‌مير عه‌بوود ناسراو به ئه‌بو عێراق له به‌غدا كوژران.
چاودێرانى ره‌وشه‌كه له‌و بڕوايه‌دان گرووپ و ميليشياكانى سه‌ر به ئێران له ناو حه‌شدى شهعبييدا تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ئه‌و كرده‌وانه‌ن و ئامانجيان پاكتاوكردنى نه‌ياره‌كانى سياسه‌تى ئێرانه له ناو حه‌شدى شهعبييدا.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌ديد كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت بڵاويكردووه‌ته‌وه، شه‌پۆلێكى ورد و فراوانى تيرۆركردن به‌رۆكى فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى گرتووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ريه‌ك له ميليشياكانى عه‌سائيب و خوراسانى و حزبوڵڵاى عێراق له پشت ئه‌و كردهوانهوهن و ئه‌وان دژى هه‌ر كه‌سێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه دژايهتى قاسم سوله‌يمانى ياخود نورى مالكى بكات و نه‌يارى سياسه‌تى ئێران بێت له ناو حه‌شدى شهعبييدا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان چه‌كدارانى سريهكانى سه‌لام كه سه‌ر به موقته‌دا سه‌درن له هه‌فته‌ى رابردوودا له تۆڵه‌ى كوژرانى سهركردهيهكيان هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى محه‌ممه‌د جه‌زائيرى فه‌رمانده له ميليشياى عه‌سائيب و خۆى و ژن و منداڵه‌كانيان كوشتووه و ماڵهكهشيان سووتاندووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له ئێستادا فه‌رمانده‌ى ميليشياكانى حه‌شد كه ژماره‌يان 73 گرووپ و رێكخراوه به حهزهرێكى زۆره‌وه ده‌چنه به‌غدا ياخود ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و منداڵيان.
سه‌رۆكى هۆزێكى نيشته‌جێى ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا، كه كوڕه‌كه‌ى فه‌رمانده‌يه له سريهكانى سه‌لام، رايگه‌ياندووه، هه‌ر كه‌س سه‌ر به ره‌وتى مورشيد نه‌بێت ترسى تيرۆركرانى هه‌يه.
له باره‌ى مورشيدهوه، گوتى: مه‌به‌ست له عه‌لى خامهنهئى رێبه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه كه له ناو ره‌وته شيعه‌كانى لايه‌نگرى ئێران به مورشيدى گه‌وره ناسراوه.