سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا له جه‌ژندا ده‌چێته مزگه‌وت
سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جاستن ترۆدۆ، سه‌ردانى مزگه‌وتى سه‌ره‌كى ئۆتاواى پايته‌ختى كرد و رووبه‌ڕووى پێشوازى گه‌رمى موسڵمانانى مزگه‌وته‌كه بوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا جاستن ترۆدۆ، سه‌ردانى مزگه‌وتى سه‌ره‌كى ئۆتاواى پايته‌ختى كرد و رووبه‌ڕووى پێشوازى گه‌رمى موسڵمانانى مزگه‌وته‌كه بوويه‌وه.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا وته‌يه‌كى ئاراسته‌ى موسڵمانان كرد و تێيدا رايگه‌ياند، كه‌نه‌دا وڵاتى موسڵمانهكانيشه و هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه پێويسته بۆچوونهكانيان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن له پێناو بنياتنانى داهاتووى وڵاته‌كه‌يان.
محه‌ممه‌د شه‌ريف، سه‌رۆكى ده‌زگاى مرۆيى له پێناو ئاشتييدا كه يه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى له مزگه‌وته‌كه‌دا ئاماده‌بوو، رايگه‌ياند، ئه‌وه يه‌كه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه سه‌ردانى مزگه‌وت ده‌كات و به‌شدارى خۆشى و شادى موسڵمانان ده‌كات.
گوتيشى: ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تييه موسڵمانه‌كان ئاگادارى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران بوون، به‌ڵام به گشتيى ئاماده‌بوانى مزگه‌وته‌كه هيچ زانيارييه‌كيان له‌و باره‌يه‌وه نه‌بوو و هاتنى سه‌رۆك وه‌زيران بووه جێى خۆشحاڵى له رادهبهدهريان.
سه‌رۆك وه‌زيران به ياوه‌رى هه‌شت ئه‌ندامى په‌رله‌مان له پارتى ليبراڵى كه‌نه‌دا و ژنه وه‌زيرى ژينگه كاثلين مكاينا سه‌ردانى مزگه‌وته‌كه‌ى كردبوو.
له كاتى چوونه ده‌ره‌وه‌دا نوێژخوێنانى مزگه‌وته‌كه به مه‌به‌ستى ستايشكردن و به‌خێرهێنانى سه‌رۆك وه‌زيران له ده‌ورى كۆبوونه‌وه و خۆشحاڵى خۆيان له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ترۆدۆ ده‌ربڕى.