ئه‌و نهێنييه‌ى مليۆنان كه‌سى تووشى شۆك كردووه له‌م وێنه‌يه‌دايه
وێنه‌يه‌كى مێژوويى كه بۆ سه‌رده‌مى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ئێستا نهێنييه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌يه‌كى مێژوويى كه بۆ سه‌رده‌مى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ئێستا نهێنييه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه و ئه‌و نهێنيه‌ش بووه‌ته جێى مشتومڕى زۆرێك له بايه‌خده‌ران به پرسى هه‌بوونى تارمايى و ته‌نى نه‌بينراوى هاوشێوه‌ى مرۆڤ و تا ئێستا زانايان نهێنييه‌كه‌يان ئاشكرا نه‌كردووه.
له وێنه‌كه‌دا 15 ژن كه ده‌وترێت له كارخانه‌يه‌كدا كاريانكردووه، به‌يه‌كه‌وه وه‌ستاوون و وێنه‌يه‌كى يادگارييان گرتووه. جگه له يه‌ك دانه‌يان نه‌بێت ئه‌وانى ديكه هه‌موويان ده‌ستيان له‌سه‌ر سينگيان به ئاراسته‌ى راست و چه‌پ نووشتاندووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى بووه‌ته نهێنى گه‌وره‌ى وێنه‌كه ئه‌وه‌يه له ريزى دووه‌مى ده‌سته راست يه‌كێك له ژنه‌كان به بێ ئه‌وه‌ى خۆى ئاگادار بێت ده‌ستێك له‌سه‌ر شانييه‌تى.
هه‌ندێك له‌و بڕوايه‌دان ئه‌وه ده‌ستى تارمايى يان كه‌سێكى نه‌بينراوه و هه‌ندێكى ديكه‌ش له‌و بڕوايه‌دان ئه‌و وێنه‌يه ده‌ستكارى كراوه.
ئه‌وه‌ى نوێيه له‌و پرسه‌دا، تيمێك له زانايان به وردى لێكۆڵينه‌وه‌يان له باره‌ى ئه‌گه‌رى ده‌ستكاريكردنى وێنه‌كه كردووه و سه‌ره‌نجام بۆيان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و وێنه‌يه به هيچ جۆره به‌رنامه‌يه‌كى كۆمپيوته‌رى يان رێگه‌ى ديكه‌ى ته‌كنيكى ده‌ستكارى نه‌كراوه و ئه‌و زانايانه‌ش گريمانه‌ى هه‌بوونى تارمايى و كه‌سێكى نه‌بيراويان له وێنه‌كه‌دا پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.

