به ڤیدیۆ، وه‌رزشكارێكی میسری جیهانی شۆك كرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قاچه‌كانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
پاڵه‌وانێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی میسری له پاڵه‌وانییه‌تیی پارائۆڵمپیكی ریۆ2016 جیهانی تووشی شۆك كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 2 قاچی نییه، به‌ڵام ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
محه‌مه‌د ئه‌لدیب كه پێشتر به‌هۆی رووداوێكی هه‌ردوو قاچه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر عاره‌به‌نه ده‌ڕوات، به‌شداریی له پاڕائۆڵمپیكی ریۆ كرد و له كێشی 96 كگم توانی له دوایین قۆناخ 237 كگم به‌رز بكاته‌وه و مێدالیای زێڕ بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه، بووه یه‌كه‌مین وه‌رزشكاری عه‌ره‌ب كه له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تیی پاڕائۆڵمپیك ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات.