ئازارنامهی كچێكی كورد له زیندانێكی ئێران‌دا
له ئیتلاعاتی ئێران شتێك به‌ناوی خوا بوونی نییه
K24 – هه‌ولێر
"من ئه‌فسانه‌ی كوردستانیم، كچه گه‌نجێكی كورد له كوردستانی بێبه‌شكراوی ئێران"، ئه‌وه ده‌ستپێكی نامه‌ی كچێكی زیندانیكراوی خه‌ڵكی بۆكانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له زیندانی شاری كرمان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران زیندانی كراوه.
ئه‌و كچه كورده له ئازارنامهكهیدا باس له ئێش و ئازاره‌كانی ده‌كات، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا، كه هه‌ر كاتێك ناوی "خوا" هێناوه، زیاتر ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه، كه به به‌رده‌وامی پێی ده‌گوترا له "ئیتلاعات"دا، خوا بوونی نییه، لێره خوا كیلۆیی به چه‌ندت بوێت، پێت ده‌فرۆشین.
ئه‌فسانه‌ی بایه‌زیدی هه‌روه‌ها باس له 90 رۆژی ئه‌شكه‌نجه و ئازار له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌رسه‌ر بوونی ده‌كات كه به‌هه‌موو شێوه و هه‌موو ئامرازێك ئه‌شكه‌نجه دراوه. ده‌شڵێت له رۆژانی یه‌كه‌می ده‌ستگیركردنی، ئاستی ئه‌شكه‌نجه‌دان به رێژه‌یه‌ك بوو كه توانایی رێگهچوونی نه‌بوو و پێیه‌كان و پشتی ره‌ش ههڵگرابوون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م ماوه‌یه نووسیوه: "تا ئاستێك له منیان ده‌دا كه له لووت و ده‌مم خوێنی لێ دهچوری و به‌قه‌د سه‌ری ده‌رزی ره‌حمیان نه‌بوو، بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له به‌شی ته‌ندروستی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كه‌وتم، هه‌نگاوێك له مردن دوور بووم، به‌ڵام چۆنكه كورد بووم، ده‌بوایه به بیرم بێت كه كوردبوون تاوانێكی نابهخشراوه و دوژمنی هه‌یه و ئه‌و دوژمنه‌ش هه‌رگیز كورد به به‌شێك له ئێران نازانێت و به فه‌رمی ناناسێت، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه بوایه، له‌گه‌ڵ من و سه‌دان مرۆڤی به شه‌ره‌فی دیكه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان نه‌ده‌كرد.
ئه‌فسانه بایه‌زیدی زیندانی سیاسی و چالاكوانی خوێندكاری كورد، كه ده‌قی نامه‌كه‌ی له ماڵپه‌ری مافی مرۆڤ له ئێران بڵاو كراوه‌ته‌وه. رۆژی 21 ئابی رابردوو له دادگای شۆڕشی مه‌هاباد به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده دژی رژێم، سووكایه‌تی به رێبه‌ر و هاوكاری له‌گه‌ڵ پارتێكی كوردی به چوار ساڵ زیندانیكردن له زیندانی شاری كرمان مه‌حكوم كرا و رۆژی هه‌شتی ئه‌یلول بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی بۆ زیندانی كرمان گواسترایه‌وه.