به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له كه‌لار چوار كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - كه‌لار:
به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی (BMW و تۆیۆتا پیكاب) له سه‌ر رێگای كه‌لار – خانه‌قین، چوار كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ی بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، له رووداوه‌كه‌دا 3 ژن و منداڵێك گیانییان له‌ده‌ستداوه و شۆفێرانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندارن.
نه‌قیب كارزان مه‌جید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان، به كوردستان 24 ی راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ی بۆ تیژڕه‌وی BMWه‌كه بووه و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه و خۆی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رامبه‌ریدا كێشاوه.





