ئێران بناخەی دامەزراندنی دوو یەكەی نوێی ناووكی له بووشهھر دادهنێت
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ بە فەرمی دەست بە دامەزراندنی دوو یەكەی نوێی بنكەی ناووكی بووشهھری ئێران كرا.
عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئەژانسی وزەی ناوكی ئێران و سێرگێی كرینكۆ بەرێوەبەری كۆمپانیای رووس ئەتۆم بناخەی دوو یەكەی نوێ لە بنكەی ناووكی بووشێھر دانرا.
بە گوتەی ساڵحی بە دروستكردنی ئەو دوو یەكەیە، ساڵانە 22 میلیۆن بەرمیل نەوتی خاو بۆیان دەگەڕێتەوە و رێگه لە 14 میلیۆن تەن لە چوونی گاز دهگرێت بۆ ناو ھەوا و گەرمبوونی زەوی دەكات.
دروستكردنی ئەو دوو یەكەیە لە كاتێكدایە، كە ئێران لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر چالاكی ناووكی گەمارۆی لەسەرە.