ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان داده‌مه‌زرێنێت
K24 – هه‌ولێر
شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌چێته گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان و ئاڵای ئه‌مریكا له چه‌ندین شوێن هه‌ڵده‌ده‌ن و توركیاش په‌یه‌ده به خراپ به‌كارهێنانی ئاڵای ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا سه‌ردانی گرێ سپی كرد كه بڕیاره بنكه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه بكاته‌وه.
گوتیشی شانده سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه كۆ بووه‌وه و بهڵینیاندا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داعش ده‌یانپارێزن.
شاندی سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌و تۆنێلانهیان كرد كه پێشتر داعش له توركیاوه به‌ره‌و شاری گرێ سپی به‌كاری ده‌هێنا. پاش گه‌ڕان له‌ناو شار و ده‌وروبه‌ر، ئاڵای ئه‌مریكایان له‌سه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته به‌رز كرده‌وه.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتن بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له گوندی منبته به دووری دوو كیلۆمه‌تری رۆژئاوای گرێ سپی دابمه‌زرێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، توركیا په‌یه‌ده به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات ئاڵای ئه‌مریكا به خراپی بۆ دامه‌زراوه‌كانی به‌كار دێنێت.