سیسته‌می فیدراڵی رۆژئاوا ـ باكووری سوریا راده‌گه‌یه‌نرێت
له ماوه‌ی شه‌ش مانگ پاش راگه‌یاندنی فیدراڵی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زێنه‌ری سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی رۆژئاوا-باكووری سوریا رایگه‌یاند مانگی داهاتوو سیسته‌می فیدراڵی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت.
مه‌نسوور سه‌لووم به ئاژانسی هاوار رایگه‌یاند سیسته‌می فیدراڵی رۆژئاوا-باكووری سوریا له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نرێت و له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌ست به هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
گوتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار و یاسادانان له كانتۆنی جزیره كۆ ده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پێشنووشی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مواركردنه‌وه و دارشتنی كۆتایی كه وه‌ك ده‌ستوور پشتی پێ ده‌به‌سترێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زێنه‌ری سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتیكی رۆژئاوا-باكووری سوریا رایگه‌یاند ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ هه‌لبژاردنی "ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی دیموكراتی رۆژئاوا-باكووری سوریا" له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ پاش راگه‌یاندنی فیدراڵی ده‌كرێت.