ئاسایشی رۆژئاوا حه‌وت دهستیگركراوهكهی بانێ شکەفتێ ئازاد كرد
هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستگیر كرابوون
K24 – هه‌وڵیر
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان حەوت دەستگیرکراوەکەی گوندی بانێ شکەفتێی سەر بە شاری دێرك ئازاد کرد.
سەرچاوەیەك لە گوندی بانێ شکەفت بە كوردستان24 رایگەیاند ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان حەوت دەستگیرکراوەکەی گونده‌كه‌یان ئازاد کرد.
بەگوێرەی زانیارییەكان، حەوت ئازادکراوەکان بریتین لە: ئەحمەد سلێمان عەلۆ، جواد حەسەن عەلۆ، جەمال یوسف شاهین، یوسف عەلادین شاهین، یاسڕ محەممەد خەنجەر، عەمران حەجی حەمید عەلی و حەبەش یوسف حەبەش.
سەرچاوەكە هه‌روه‌ها گوتی تەمەنی ئازادکراوەکان لە نێوان 16 بۆ 60 ساڵان دایه.
ھێزێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵیكوتایه سەر گوندی بانێ شکەفتێ و حەوت كەسیان له دانیشتوانی گونده‌كه دەستگیركردبوو، كه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ئازاد كران.