ئه‌نه‌كه‌سه پلانى خۆى بۆ داهاتوو ئاشكرا كرد
ماوه‌ی حه‌وت رۆژ بوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ ده‌ستیپێكردبوو و دواتر ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستانی گرته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
موحسين تاهير سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی ئه‌نه‌كه‌سه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌و مانگرتنه كۆتايى پێهێنرا، كه ماوه‌ی حه‌وت رۆژ بوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ ده‌ستیپێكردبوو و دواتر ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستانی گرته‌وه.
موحسين تاهير گوتیشی: له‌سه‌ر داواكاری كه‌سوكارى ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه و به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نه‌كه‌سه، كۆتاییان به‌و مانگرتنه هێناوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وان مانگرتنه‌كه‌یان كۆتايپێهێنا، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی په‌یه‌ده ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانیان ئازاد ده‌كات، ئه‌وان له‌سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.