توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری ئامێدی بۆردوومان ده‌كات

فڕۆكه‌كانیان به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردوومان كردنه‌وه‌ی بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی ئامێدی تۆپباران ده‌كه‌ن.

پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە نزیک گوندی کێستە لە دەڤەری بەروارییان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران کردووە.

لەگەڵ تۆپباران کردنی بنکەکانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێنەوە و تا ئێستاش زیانەکان دیار نین.