ئێران 68 چالاكوانی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانی رۆژههڵاتی كوردستان دهستگیردهكات
K24 - ههولێر:
سوپای پاسداران، 68 كەس لە بەرێوهبەران و چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستگیركرد.
سوپای شوھەدای پارێزگای ورمێ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، 68 كەسیان دەستگیركردووە كە لە بەڕێوهبەران و چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانان و 15 كەسیشیان دراونەتە دادگا.
سوپای پاسداران دەڵێت، ئەو كەسانە گرێدراوی پرۆژەی دزەكردنی دوژمنانی ئێرانن و لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ھاوكاری جێبەجێكردنی پرۆژەكانی دژبەرانی ئێران دەكەن.
لە ماوەی رابردووشدا، سوپای پاسداران لە شاری کرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان، بەڕێوەبەرانی ژمارەیەكی زۆر لە گرووپە کۆمەڵایەتییەكانی دەستبەسەر کرد.