ئه‌ردۆغان و روحانی له پشت ده‌رگای داخراو كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا لەگەڵ سەرۆك کۆماری ئێران حەسەن روحانی کۆبووەوە.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی هه‌ردوو وڵات له په‌راوێزی كۆبوونه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕیوه‌چوو كه تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
پاش گۆڕینی هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به سوریا، به‌تایبه‌تی رۆڵی به‌شار ئه‌سه‌د له ئایندهی ئەم وڵاتە، ئه‌وه به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی توركیا و ئیران له‌و ئاسته به‌رزه‌دا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رۆك كۆماره‌كانی توركیا و ئێران له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و روحانی له پشت ده‌رگای داخراو و دوور له چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو كه نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاند.