کومیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر
نوێنەرانی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان له کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەش لە رۆژی 18.09.2016 نۆیەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە ناوەندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە لە برۆکسل سازكرد، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و هه‌ڵوێست و راسپارده و پرۆگرامه‌كانی ئاشكرا كرا.
رەوشی سیاسی کوردستان، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوێست و کاریگەریی هێزە جیهانیەکان لە ناوچەکە تاووتوێ کران.
له به‌یاننامه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر داوین پێشهاته‌كانی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك شه‌ری دژی داعش و رۆڵی وڵاتانی ناوچه و هه‌روه‌ها ره‌وشی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به جیا خراوه‌ته به‌ر باس.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی باشووری كوردستان ده‌ڵێت لە بواری ناوخۆیی و لە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا باش نیە. شەڕی داعش بەردەوامە، گەلی باشوور رووبەڕوی قەیرانێکی ئابووری سەخت کراوەتەوە. هۆکاری بنەڕەتیی قەیرانەکانی باشوور قەیرانی سیاسییە. خودی قەیرانە سیاسییەکە بۆتە هۆکاری زۆر کێشە و تەنگژە.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا به دركردنی 13 خاڵ راسپارده و هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه ده‌خاته‌ڕوو، كه له‌م به‌شه‌دا داوای پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان و به‌رپرسیارانه و دڵسۆزانە مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکانی باشوور و كارا كردنی په‌رله‌مان ده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بە شێوازێکی دیموکراتیک هەڵبژێردرێت و مووچە و بژێوی هاولاتیانی هەرێم دابین بکرێت.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ناوی 29 پارت و لایه‌نی سیاسی هاتووه كه ئه‌ندامی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکانن.