به ڤیدیۆ... كوردستان24 له‌ناو شارۆچكه‌ی شه‌رگاته
K24 – هه‌ولێر
كوردستان24 وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی میدیایی، وێنه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی بۆ ناو شارۆچكه‌ی شه‌رگات بڵاو ده‌كاته‌وه كه دانیشتوانی شاره‌كه به خۆشحاڵییه‌وه پیشوازی له هێزه‌كانی عێراقی ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌ناو شه‌رگات، هونه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شه‌رگات به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی عێراقی قه‌ڵای ئاشورییان كۆنترۆڵ كردووه.
چه‌كدارانی داعش هێشتا له‌ناو هه‌ندێ له گه‌ڕه‌كانی شه‌رگات ماون و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی عێراقی له شه‌رگات ده‌گێرێت كه سوپای عێراق و حه‌شد عه‌شایری چوونه ناو هه‌ندێ له گه‌ڕه‌كانی شاره‌كه.
شارۆچكه‌ی شه‌رگات سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه و ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تری باشووری موسڵ و نزیكه‌ی 100 هه‌زار هاوڵاتی له‌ناو شه‌رگات ماون و رایاننه‌كردووه.