وه‌زیری به‌رگری بریتانیا له‌ هه‌ولێره‌

نێچیرڤان بارزانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ پێشوازی لێكرد

K24 – هه‌ولێر

وه‌زیری به‌رگری بریتانیا مایكل فالۆن به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكارانی سەربازی گەیشتە هەرێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

فالۆن ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه‌ دیدار و كۆبوونەوه‌كانی لەگەڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات كه‌ بڕیاره‌ به‌ جیا له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی هەرێم كۆ ببێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رەوشی ناوچە و شەڕی دژی تیرۆر و چەندین بابەتی دیكە بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی فالۆن له‌گه‌ڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ده‌بێت.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/87b0e98a-f216-4a4f-9ec9-0915746768e9/wazer.ism/manifest