پارتی و هه‌ده‌په په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان به سەرۆکایەتی شاندێك سه‌ردانی مەکتەبی سیاسی پارتی كرد و لە لایەن فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە پێشوازی لێ‌کرا.
هەردوولا باسیان لە چۆنێتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کرد و چەندین پرسی جیاواز و گۆڕەپانی هەنووکەیی ناوچەکەیان خستە بەرباس.
پاش كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه، ده‌میرتاش و میرانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكیان خسته سه‌ر دوایین ره‌وشی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لا.