ئه‌مریكا چه‌كی قۆڕس ده‌داته یه‌په‌گه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مریكا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی شاری ره‌قه چه‌كی قۆڕس ده‌داته یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ـ یه‌په‌گه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و هێزانه‌ی كه له دژی داعش ده‌جه‌نگن و به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی شاری ره‌قه ده‌كه‌ن، زیاتر ده‌كات.
ئه‌مریكا هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا چه‌كی قۆڕس و پێشكه‌وتوو ده‌داته یه‌په‌گه. واشنتۆن پشتگیری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كاته كه به زۆری له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ پێكهاتووه.