شه‌ڕ ژيانى له يه‌مه‌نييه‌كان تاڵ كردووه
ئێستا باشترین ژه‌مه خۆراكیان ته‌نها له نان و چای پێك دێت، به‌رپرسی سندووقی گه‌شه‌پێدانیش هۆشداری دا له درووستبوونی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ناوچه‌كه.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌ن بوونه‌ته مایه‌ی درووستبوونی نه‌هامه‌تی بۆ دانیشتووانی ناوچه گوندنشينه‌كانى یه‌مه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له سنووری نێوان یه‌مه‌ن و سعوودییە. به‌جۆرێك زۆرترین پریشكی ئاگری شه‌ڕه‌كانیان پێ گه‌یشتووه و ته‌واوی كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه، ئێستا باشترین ژه‌مه خۆراكیان ته‌نها له نان و چای پێك دێت، به‌رپرسی سندووقی گه‌شه‌پێدانیش هۆشداری دا له درووستبوونی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ناوچه‌كه.