زێبارى: پرسى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه سياسى بوو
هۆشيار زێبارى، له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 به وردى تيشكى خسته سه‌ر ديوه شاراوه‌كانى پرسى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه لێى و گوتى: ئه‌و پرسه سياسى بوو.
K24 – هه‌ولێر:
هۆشيار زێبارى، له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 به وردى تيشكى خسته سه‌ر ديوه شاراوه‌كانى پرسى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه لێى و گوتى: ئه‌و پرسه سياسى بوو. ده‌نگدانه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ياسايى نه‌بوو، چونكه به شێوه‌ى نهێنى ئه‌نجامدرا و پێچه‌وانه‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بوو.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به مه‌به‌ستى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زيرى دارايى عێراق هۆشيار زێبارى كۆبوويه‌وه. دواى ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران بۆ دواخستنى دانيشتنه‌كه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بڕياريدا ده‌نگدان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له زێبارى به شێوه‌ى نهێنى به‌ڕێوه‌بچێت.
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شانبه‌شانى په‌رله‌مانتارانى عێراقى ده‌نگيان له دژى وه‌زيرى دارايى دا و به كۆى 158 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 77 ده‌نگى نه‌خێردا متمانه له زێبارى سه‌ندرايه‌وه.
ئه‌مڕۆ زێبارى له هه‌ولێر كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و تێيدا ره‌تيكرده‌وه، له گه‌نده‌ڵييه‌وه تێوه‌گلابێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ زێبارى به‌شدارى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 كرد و تێيدا ورده‌كارى پرسى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى خسته‌ڕوو.
زێبارى گوتى: ئه‌وه‌ى روويدا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پرۆسه‌يه‌كى سياسى بوو، ژماره‌يه‌ك لايه‌ن و كه‌س كه پێش رووخانى رژێمى به‌عس به‌عسى بوون و به قوربانيدان و تێكۆشانى ئێمه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌مڕۆ به گيانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كاريان كرد بۆ ئه‌وه‌ى متمانه له من وه‌ربگيرێته‌وه.
گوتيشى: به داخه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر نامه‌ردیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كرد و ته‌نانه‌ت خیانه‌تیشیان كرد و خاوه‌ن قسه و به‌ڵێنی خۆیان نه‌بوون.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى لايه‌نه كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، زێبارى گوتى: هه‌ڵوێستی كورد یه‌كگرتوو نه‌بوو و ناكۆكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ به‌غدا گواسته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: له رابردوودا پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پشكى پارتى ديموكراتى كوردستان بوو، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانى بڕياريدا پۆسته‌كه بۆ ئارام شێخ محه‌ممه‌د بێت، كه‌چى به داخه‌وه ئارام شێخ محه‌ممه‌د له سه‌ليم جبوورى توندتر بوو، وه‌ك ده‌ڵێن كوچك له ئاگر گه‌رمتر بوو و ئه‌و هيچى له‌به‌رچاو نه‌گرت، به تايبه‌تى كه له پۆستێكدايه له برى نوێنه‌رى كورد.
سه‌باره‌ت به كاريگه‌رييه‌كانى ئه‌و بڕياره، زێبارى گوتى: بێگومان كاريگه‌رى له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێت و من كه‌سێكى ئاسايى نييم و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان‌م و پارتيش چاو ده‌خشێنێته‌وه به پرسه‌كاندا و له ئاستى ده‌ره‌وه‌ش من كه‌سێكى ناسراووم و هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه بووه عێراق له‌م ته‌نگژه‌يه رزگار بكه‌ين و له ئاستى جيهان خه‌ريكى وه‌رگرتنى قه‌رز بووين بۆ عێراق به‌ڵام وڵاتان كاتێك ببينن به‌رزترين ده‌سه‌ڵاتى دارايى له عێراق متمانه‌ى لێوه‌رگيراوه‌ته‌وه متمانه‌يان نامێنێت.
سه‌باره‌ت به پرسى گه‌نده‌ڵى، زێبارى سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشا كه زۆر به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانى عێراق دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵييان هه‌يه و ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، كه ده‌ست بۆ جوڵاندنى ئه‌و دۆسيانه ده‌بات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران متمانه‌ى لێوه‌ربگرێته‌وه، له دادگاى ئيتيحادى سكاڵاى تۆمار كردووه و گوتيشى: چاوه‌ڕێى بڕيارى دادگا ده‌كه‌ين.
هۆشيار زێبارى وه‌ڵامى ئه‌وانه‌شى دايه‌وه كه ده‌ڵێن هيچى بۆ كورد نه‌كردووه و گوتى: له‌و ماوه‌يه‌ى له پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بووم هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ئه‌وه‌ى مافه ده‌ستوورييه‌كانى كورد بپارێزين و ئێستاش ئه‌و هه‌موو نوێنه‌رايه‌تى و كونسوڵخانانه له هه‌رێمن به‌رهه‌مى ئه‌و هه‌وڵانه‌ن.
هۆشيار زێبارى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و لايه‌نانه‌ى له پشت جوڵاندنى ئه‌و دۆسيه‌يه بوون، به قين و گيانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه كاريان كردووه.
هۆشيار زێبارى:
له 2ى ديسه‌مبه‌رى 1953 له ئاكرێ له‌دايكبووه. له نێوان ساڵانى 2004 تا 2014 وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووه.
بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له زانستى كۆمه‌ڵناسى و گه‌شه‌پێدان له 1976 له زانكۆى ئيسكسى بريتانيا به‌ده‌ستهێناوه.
له 1979ه‌وه وه‌ك نوێنه‌رى ده‌ره‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌وروپا كاريكردووه.
له 1988ه‌وه وه‌ك به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى پارتى و ماوه‌يه‌كيش به‌ره‌ى كوردستانى له ده‌ره‌وه چالاكى ئه‌نجامداوه.
له 1992 كراوه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكارى كۆنگره‌ى عێراقى و له 1999 بووه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره‌كه.