ئه‌حمه‌د تورك يه‌كگرتنى كورد به پێويستييه‌كى حه‌تمى ده‌زانێت
یه‌كگرتنێكی سیاسی له‌ناو لایه‌نه كورديیهكاندا پێویستیه‌كی حه‌تمیه، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان له چوار پارچه‌ی كوردستانیش چاره‌سه‌ر بكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شاری مهزنای سه‌ر به پارێزگای ماردینی باكووری كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هه‌رێمی كوردستان به گرنگ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، كاتێك كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، یه‌كگرتنێكی سیاسی له‌ناو لایه‌نه كورديیهكاندا پێویستیه‌كی حه‌تمیه، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان له چوار پارچه‌ی كوردستانیش چاره‌سه‌ر بكرێن.