ئه‌ردۆغان: ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری چه‌ك بۆ كوبانێ ناردووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سێ رۆژ به‌ر له ئێستا به دوو فڕۆكه چه‌ك بۆ شاری كوبانی ناردووه.
ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركی ئه‌مریكی له نیویۆرك رێكخرابوو رایگه‌یاند له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كرد كه ئه‌مریكا چه‌ك بۆ كوبانێ ناردووه، به‌ڵام بایدن وتی ئاگادار نیم، منیش پێمگوت من ده‌زانم.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مریكا پێشتریش به سێ فڕۆكه چه‌ك بۆ كوبانێ نارد كه نیوه‌ی ئه‌و چه‌كانه گه‌یشته ده‌ستی رێكخراوی داعش و نیوه‌ی دیكه‌شی بۆ په‌یه‌ده رویشت.