بارزانی: هاوكاری سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا بالانسی شه‌ڕی دژی داعشی گۆڕی
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: ده‌بێ داهاتووی عێراق دووباره دابڕێژێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند هاوكاری ئه‌ڵمانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه كاریگه‌ری هه‌بووه و باڵانسی شه‌ڕی دژی داعشی گۆڕی و سوپاسی ئه‌لمانیا ده‌كه‌ین كه له شه‌ڕی دژی تیرۆر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كردووه.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ رایگه‌یاند پرسی كۆنترۆڵكرنه‌وه‌ی موسڵ بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌كه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئورسولا ڤۆن دێرلا‌ین رایگه‌یاند ئه‌ڵمانیا به‌بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ یارمه‌تی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستانی داوه و زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه راهێنانیان پێكراوه كه مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رفراوانتر ده‌كه‌ن.
گوتیشی له‌گه‌ڵ بارزانی پێداگریمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به كۆتایی نه‌هاتووه و پاراستی خه‌ڵكی پاریزگای نه‌ینه‌وا گرنگترین خاڵی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ رایگه‌یاند پرسی كۆنترۆڵكرنه‌وه‌ی شاری موسڵ ئامانجی داهاتوومانه و پاراستی خه‌لك گرنگترین خاڵی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه.
گوتیشی ده‌بێ داهاتووی عێراق دووباره دابڕێژێته‌وه.