ده‌ميرتاش له‌ كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر هێنانه‌دى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى و شاندى ياوه‌رى سه‌ردانى پارێزگاى كه‌ركووكيان كرد و له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

K24 – كه‌ركووك:

سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى و شاندى ياوه‌رى سه‌ردانى پارێزگاى كه‌ركووكيان كرد و له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ده‌ميرتاش و نه‌جمه‌دين كه‌ريم له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ديهێنانى ئاشتييه‌كى راسته‌قينه‌ كه‌ ماف و ئازادى خه‌ڵك و گه‌لى كورد له‌ توركيا دابين بكات كرد.