رووحانى: ئهمريكا كۆمپانيا جيهانييهكان دهترسێنێت
بەگوتەی رووحانی رێككەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریكا وەكوو خۆی جێبەجێنەكراوە.
K24 – ههولێر:
حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە نیویۆرك رایگەیاند، كە ئەمریكا كۆمپانیا و بانكە جیھانییەكان دەترسێنێت، كە مامەڵە لەگەڵ ئێران نەكەن، بەگوتەی رووحانی رێككەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریكا وەكوو خۆی جێبەجێنەكراوە.