ئێران رهتيكردهوه فڕۆكهى بوئينگى كڕى بێت
كۆمارییەكانی كۆنگرێسی ئەمریكاش دەڵێن، ئێران رێگەیەكی دوورودرێژی بەردەمدایە بۆ گەیشتن بەو فڕۆكانە.
K24 – ههولێر:
تەنیا 24 كاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی گەیشتنی فڕۆكەی بوئینگی ئەمریكی بۆ ئێران، بەرپرسانی ئێران ئەو ھەواڵەیان بەدرۆخستەوە و رایانگەیاند، ئەوان فڕۆكەی بوئینگیان لە ئەمریكا نەكڕیوە و تەنیا چەند فڕۆكەیان بە كرێ گرتووە.
كۆمارییەكانی كۆنگرێسی ئەمریكاش دەڵێن، ئێران رێگەیەكی دوورودرێژی بەردەمدایە بۆ گەیشتن بەو فڕۆكانە.