له‌ سلێمانى كۆنفرانسێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌كفير و توندڕه‌وى ساز كرا

بە شێوەیەکی ورد و زانستی کار بکەن بۆ رووبەڕوو بونەوەی بیری تەکفیر و توندوتیژی.

K24 – هه‌ولێر:

لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی بیری تەکفیر و بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام بەبەشداری کۆمەڵێک لە زانایانی ئاینی و پسپۆڕان لە ناوەوه‌ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، بەرپرسانی کۆنفرانسەکە دەڵێن دەیانەوێت بە شێوەیەکی ورد و زانستی کار بکەن بۆ رووبەڕوو بونەوەی بیری تەکفیر و توندوتیژی.