جۆن كيرى: شه‌ڕ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا ناكات

ئەمریکا لەوە دڵنیایە چارەسەری سەربازی، چارەسەر نییە لە سووریا

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە پلانی داھاتووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی سووریا، رایگەیاند، ئەمریکا لەوە دڵنیایە چارەسەری سەربازی، چارەسەر نییە لە سووریا و تاکە رێگا بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ و کوشتار، چارەسەری سیاسییە و داواشی لە رووسیا کرد جیدی بێت لەھەنگاوەکانی بۆ کۆتاییھێنان بەشەڕی سووریا.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e7a2a41a-676f-4ac3-9b2a-bdbd58241f34/Kerry%20Syria.ism/manifest