ئهردۆغان: ئهمريكا له برى ئێمه ههماههنگى لهگهڵ يهپهگه و پهكهكه دهكات
ھەماھەنگی زیاتریان لەگەڵ وڵاتەکەی ھەبێت، تاوەکو بتوانن بەزووترین کات داعش لەناوچەکە لەناوبەرن.
K24 – ههولێر:
سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە ئەمریکا و ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات کە ھەماھەنگی زیاتریان لەگەڵ وڵاتەکەی ھەبێت، تاوەکو بتوانن بەزووترین کات داعش لەناوچەکە لەناوبەرن.
رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکیدا لەبەردەم رێکخراوە مەدەنییەکانی ئەمریکا لە نیویۆڕک رایگەیاند کە ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی جیدییە لە ناوبردنی ھەڕەشەی داعش، پێویستە ھەماھەنگییەکی بەھێزتر لەنێوان تورکیا و ئەمریکا ھەبێت و گوتیشی تورکیا چەند جارێک داوایان لە ئەمریکا کردووە کە ھەرێمی دژە فڕین لە سووریا دامەزرێنن، بەڵام ئەمریکا گرنگی پێ نەداوە و دواتریش داوایان کردووە ھێرشی زەمینی بکرێت و لەگەڵ ئەو رێگایەش نەبوون.
ھەروھا ئەردۆغان رەخنەی توندی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت لەسووریا و رایگەیاند کە ئەمریکا لەجیاتی ئەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا ھەبێت، لەجیاتی ئەوە چووە ھەماھەنگی لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە دروست کردووە.