ئهڵمانيا زۆرترين هاوكارى پێشمهرگهى كردووه
سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە باڵانسی شەڕی داعشی گۆڕی.
K24 – ههولێر:
لەماوەی دوو ساڵی رابردووی شەڕی داعشدا، زۆر وڵات هاوکاریی سەربازییان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کردووە بەڵام هیچ وڵاتێک هێندەی ئەڵمانیا رۆڵێکی چالاكی نەبووە لە بەهاناوە هاتنى کوردستان و پێشمەرگە لەدژی داعش و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە باڵانسی شەڕی داعشی گۆڕی.