جەبار یاوەر: ھەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر مووسڵ رێككەوتوون
"ئەمساڵ داعش لە مووسڵ دوور دەخرێتەوە"
K24 - ھەولێر
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانی بەشداریكردنی لە گەشتێكی ھەواڵەكانی كوردستان24، ئاشكرای كرد كە پلانی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ ئامادەیە و ئەمساڵ داعش لەو شارە دوور دەخرێتەوە. جەختیشی كردەوە كە ھەرێمی كوردستان و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حكوومەتی عێراق لەسەر ئۆپەراسیۆنەكە و ئیدارەدانی مووسڵ دوای رزگاركردنیشی رێككەوتوون و ھیچ ناكۆكییەك نییە لەوبارەوە.