حدكا شه‌ڕ له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به پێویست ده‌زانێت
K24 – هه‌ولێر
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و كوردانه‌ی كه له ئێران ده‌ژین، له‌سه‌ر شه‌ڕی چه‌كداری دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ئه‌و شه‌ڕه پاش رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به پێویست ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی VOA به‌شی فارسی، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس رایگه‌یاند كورد له ئێران ده‌ستگیر و ئه‌شكه‌نجه و زیندانی ده‌كرێن و ئه‌وان بۆ پاراستن و به‌رگری له‌و خه‌ڵكه، بڕیاریان داوه له جیاتی خه‌باتی ئاسایی، له ناوچه بوونیان هه‌بێت.
گوتیشی سه‌ركوتكردنی كورد له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئه‌م هه‌نگاوه بگرنه به‌ر.
شه‌ره‌فی هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه به‌شێكی لێی بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاند پاش رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، به‌رپرسانی ئێرانی پێیان وایه هه‌ر كارێك بكه‌ن، كه‌س له جیهاندا ره‌خنه‌یان لێ ناگرێت. هه‌ربۆیه خه‌بات له دژی ئه‌وان پێویستییه‌كه.