خەلیلزاد: پێویستە لایەنە كوردییەكان پرسەلاوەكیەكانیان وەلانێن و لەژێر سەركردایەتی بارزانیدا یەكبگرن
"ئەمریكا رۆڵی كارای دەبێت لە پرسی سەربەخۆیی كوردستان"
K24 - واشنتۆن
زاڵمایی خەلیلزاد، گەورە دیپلۆمات و باڵوێزی پێشووتری ئەمریكا لە عێراق و شارەزا لە كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئەتڵەسی تایبەت بە كوردستان24، لە بارەی سەربەخۆیی دوا و ئەوەی دووپاتكردەوە، كە پێویستە لایەنەكانی كوردستان پرسە لاوەكییكانیان وەلانێن و لە پێناو داھاتوویەكی روونتر لە ژێر سەركردایەتی بارزانیدا یەكبگرن، چونكە پرسی داھاتووی كوردستان لە پرس و كێشەناوەخۆییەكان زۆر مەزنترن و پێویست ناكات داھاتووی كوردستان ببێتە قوربانی كێشە بچووكەكان.
خەلیلزاد ئەوەشی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمریكا رۆڵی كارای دەبێت لە پرسی سەربەخۆیی كوردستان، بەڵام دانیشتنی نێوان بەغدا و كوردستان ئەركی ھەمووان لەسەر سەربەخۆیی ئاسان دەكات و دانپێنانیش بە دەوڵەتی كوردی ئاسانتر دەبێت.