دەنگی ئەمریكا دەنگۆی چەند میدیایەك لەبارەی نوێنەری حكوومەتی ھەرێم رەتدەكاتەوە

"قسەكانی نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكا ھیچ ھەڕەشەیەكی تێدا نەبووە"

K24 - ھەولێر

لەبارەی دەنگۆی چەند میدیایەكی كوردی كە گوایە نوێنەری حكوومەتی ھەرێم لە ئەمریكا ھەڕەشەی لە چەند رۆژنامەنوسێك كردووە، دەنگی ئەمریكا ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت" پاش تەواوبوونی سیمینارەکە، کە تەنیا چەند کەسێك لە هۆڵەکە مابوونەوە، بەڕێز نوێنەرو رۆژنامەوانەکانی دەنگی ئەمریكا ئاخاوتنێکیان کرد، بەڵام بە پێچەوانەی ڕاپۆرتە ناڕاستەکانەوە، هیچ هەڕەشەیەكی تێدا نەکراوە".

لە روونكردنەوەی دەنگی ئەمریكادا ھاتووە: "رۆژنامەوانەکانی، ناڕەزاییان دەرنەبڕیوە لە دژی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەکان كە هەندێك ڕاپۆرت لە میدیای کوردییدا بە ناڕاستی باسی ئەوەیان کردووە کە "نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان هەڕەشەی کردووە لە هەندێک رۆژنامەوانی "دەنگی ئەمریكا -بەشی کوردی".

ئەوەش روون دەكەنەوە: "لە کاتی سیمینارەکەدا، کە تایبەت بووە بە تاوتوێی سەربەخۆیی کوردستان، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان هیچ پرسیارێکی نەکردووە و هیچ بابەتێکی نەوروژاندووە، بەڕێزیان وەک میوانێك ئامادە بووە و بە درێژایی هیچ قسەیەكی نەکردووە. پاش تەواوبوونی سیمینارەکە، کە تەنێ چەند کەسێک لە هۆڵەکە مابوونەوە، بەڕێز نوێنەر و رۆژنامەوانەکانی دەنگی ئەمریكا ئاخاوتنێکیان کرد، بەڵام بە پێچەوانەی راپۆرتە ناڕاستەکانەوە، هیچ هەڕەشەیەكی تێدا نەکراوە".

دەنگی ئەمریكا راشیدەگەیەنێت: "دوای قسەکردن لەگەڵ ئەو دوو بەڕێزە، ئەوە ڕوون بۆتەوە کە هیچ کامێکیان داوای نەکردووە نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێم، داوای لێبوردن بکات بۆ هیچ شتێك، و هیچ قسەیەكی ناڕەزایەتییشیان دەرنەبڕیووە. ئێمە بە داخەوەین لەوەی هەر بەدحاڵیبوونێك یان هەر پەرێشانییەك کە لە ئەنجامی ئەو وتارەوە ڕوویدابێت. ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو پەیوەندییە بەهێزەی کە هەمانە لەگەڵ ئێوە و هیوادارین بەردەوام بین لەکارکردن لەگەڵ نوێنەرایەتییەكەتان."

ئەمەش لینكی ڤیدیۆی سیمینارەكە وەك بەڵگەیەك بۆ رەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیە