ئەمریكا دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە پڕچەك دەكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/08410f4a-e29f-4da2-9112-f28cca737918/jamel%20eminki.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمریكا دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە پڕچەك بكات و لە ھەمانكاتدا راھێنانیشیان پێ بكات.

جەمال ئیمینكی، سوپاسالاری پێشمەرگەی كوردستان بە كوردستان24 گوت، ساڵی 2017 ئەمریكا بڕیارەكە جێبەجێ دەكات، جەختیشی كردەوە ئەوە لە دەرەوەی ئەو رێككەوتنەیە كە ماوەیەك لەمەوبەر ھەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژوویان كرد بۆ دابینكردی ھاوكاری ماددی و پڕچەككردنی پێشمەرگە.