ھۆزە عەرەبەكانی مووسڵ پشتگیری لە زێباری دەكەن
K24 - دھۆك
ئەو سەرۆك ھۆزانەی پارێزگای نەینەوا كە لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن، لێسەندنەوەی متمانە لە ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، بە ھەڵوێستێكی سیاسی دەزانن.
موحسین نایف فەیسەڵ ئەلجەربا، یەك لە سەرۆك ھۆزەكانی شەمەر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھۆشیار زێباری گەورەترین خزمەتی بە عێراق كردووە و ئەو تۆمەتانەی خراوەنەتە پاڵی ناراستن. جەختیشی كردەوە بڕیارەكە سیاسیە و پێشێلكاری دەستووری عێراقیشە.