ئەندامانی دەستەی ناڕەزاییەكانی خەڵك دەڕفێندرێن
K24 - سلێمانی
مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لەگەڵ نزیك بوونەوەی چالاكییەكانیان ئەندامانیان دەرفێندرێن و ھەڕەشەیان لەسەرە.
ئاوات حوسێن، ئەندامی دەستەی ناڕەزاییەكانی خەڵك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی خۆی و چەند ئەندامێكی دیكەیان لە لایەن چەند ھێزێكی چەكدار بە جلی مەدەنییەوە رفێندراون.
جەختیشی كردەوە ئەگەر برفێندرێن یان ئەشكەنجە بدرێن ئەوا قبووڵی ناكەن.