حدكا ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
شۆرای نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند له ناوچه‌ی پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نێوان پیشمه‌رگه‌كانیان و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران روویداوه.
هه‌واڵه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاو كراوه‌ته كه دواین شه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژی 18 ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی پیرانشار لە نێوان ئاواییەكانی "قەبری حسێن" و "پردانان" روویداوه.
گوتیشی لە ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ژمارەیەك لە هێزەكانی ئیران كوژران و بریندار بوون و پێشمەرگەیەكیش بە ناوی رەحیم عەبدوڵڵانژاد ناسراو بە رەحیم گەرگولی به سه‌ختی بریندار ببوو، كه پاش چه‌ند رۆژێك گیانی له‌ده‌ستدا و لەلایەن پێشمەرگەکانیانەوە بەخاک سپێردراوە.