ئاڵدار خه‌ليل: پێويسته ئه‌نه‌كه‌سه له باوه‌شى توركيا بێته ده‌ره‌وه
پێويسته ئه‌نه‌كه‌سه له باوه‌شى توركيا بێته ده‌ره‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژئاواى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
ئاڵدار خه‌ليل يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى ته‌ڤده‌م، رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌نه‌كه‌سه له باوه‌شى توركيا بێته ده‌ره‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژئاواى كوردستان و له‌وێ خه‌بات و تێكۆشان بكات له‌سه‌ر زه‌وى و بێته واقيع نه‌ك به‌رۆكى ئه‌م وه‌زير و ئه‌و وه‌زيرى بيانى بگرێت و بڵێت من بۆ كوردستان هه‌وڵده‌ده‌م.
گوتيشى: شوێنى ئه‌وان رۆژئاواى كوردستانه و با بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وێ و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه خه‌بات بكه‌ن و ئه‌گه‌ر به راستى مرۆڤى وڵات پارێزن با بگه‌ڕێنه‌وه خه‌بات و تێكۆشان بكه‌ن.