مامۆستایانی ھەرێمی كوردستان گردبوونەوە
داوای پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان دەكەن
K24 – ھەولێر
بە مەبەستی داواكردنی پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە و باشتركردنی گوزەرانیان ئەمڕۆ لەسنووری سەرجەم لقەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، مامۆستایان گردبوونەوە.
لە گردبوونەوەكەدا مامۆستایان لە شارەكانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆك، كەركەركووك و چەند شارێكی دیكەی ھەرێمی كوردستان یاداشتێكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد و تێیدا داوایان كرد، پێداچوونەوە بە مووچەكانیان بكرێت و وەڵامی داواكانیان بدرێتەوە و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان باشتر بكرێت.
لە یاداشتەكانی یەكێتی مامۆستایاندا جەخت لەوەكراوەتەوە ئەگەر بەدەنگ داواكەیان نەچن ئەوا بەردەوام دەبن لە ھەوڵوێستە مەدەنییەكانیان بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان.