بڕی 47 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەكانی ھەرێمی كوردستان دابین دەكرێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5dae7826-3cab-4556-958b-83a9ed7b0b6f/hali%20kar%20bo%2015%20hazar%20kas.ism/manifest

K24 - ھەولێر

رێکخراوێکی ئەڵمانی بە بڕیی 47 ملیۆن یۆرۆ هەلی کار لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بۆ 15 هەزار کەس دابین دەکات لە قۆناغی یەکەمدا لە شاری هەولێر 2 هەزار کەس هەلیکاریان بۆ دابین دەکرێت، دواتریش لە پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش بەردەوام دەبێت.

بەپێ پلانەکە هەر کرێکارێک دەبێت 40 رۆژ کار بکات و ئەگەر کرێکارەکە شارەزا بێت ئەوا رۆژانە 25 دۆلار وەر دەگرێت ئەگەریش کرێکاری ئاسایی بوو ئەوا 20 دۆلار بۆ هەر رۆژێک وەر دەگرێت.

بەپێ ئەو پلانە هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت لەو پڕۆژەیە سوودمەند بێت.