یه‌په‌گه و داعش له حه‌سه‌كه دیله‌كانیان ئاڵوگۆڕكرد
2 شه‌ڕوانی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و 5 كه‌سی سڤیل ئازادكران
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و رێكخراوی داعش پرۆژه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانیان ئه‌نجامدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری حه‌سه‌كه رایگه‌یاند، دوێنی پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوگۆری دیله‌كان له‌نێوان یه‌په‌گه و داعش له ناوچه‌ی شه‌داد له‌نێوان هه‌ردوو لادا ئه‌نجامدرا و، 2 شه‌ڕوانی سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و 5 كه‌سی سڤیل ئازادكران.
له‌باره‌ی دیله‌كانی داعش‌یش كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه به‌دیل گیراون، هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.