هاووڵاتییه‌كی كۆبانی: په‌یه‌ده نه‌خۆشخانه‌كه‌ی منییان دزیوه
"من نه‌خۆشخانه‌كه‌م دامه‌زراندووه و ئه‌وان به‌ناوی خۆیان كردوویانه‌ته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
عزه‌ت ئه‌فه‌ندی كه هاووڵاتیيه‌كی خه‌ڵكی كۆبانێیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری له شاره‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌ویان دزیوه و به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێوه‌ربگرن، ئه‌و نه‌خۆشخانه به‌كار ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه ئه‌و سكاڵای خۆی له دادگاكانی ئه‌وروپا له دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری و هاوسه‌رۆك و به‌رپرسانی په‌یه‌ده و ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆبانی تۆماركردووه و له مافه‌كانی خۆی خۆش نابێت.
به‌ر له دوو رۆژ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبه‌ری به هاوكاری رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور نه‌خۆشخانه‌ی ڤین كه خاوه‌نه‌كه‌ی عیزه‌ت ئه‌فه‌ندیه، كرایه‌وه و ناوه‌كه‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سووری كوردی گۆڕی, ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه نیگه‌ران بێت.