فهرهنسا كهمپى كالێ ههڵدهوهشێنێتهوه
تاوەکوو چیدیکە پەناخوازان خۆیانی تێدا حەشار نەدەن و نەیکەنە پەناگەیەک بۆ گەیشتن بۆ بەریتانیا.
K24 – ههولێر:
لە یەکەم سەردانیدا بۆ شارۆچکەی کالێی فەرەنسا کە بە هەزاران پەناخوازی تێدا نیشتەجێیە، سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند بەڵێنیدا تەواوی کەمپە نایاساییەکانی نێو دارستانەکانی ئەو شارۆچکەیە نەهێڵێ تاوەکوو چیدیکە پەناخوازان خۆیانی تێدا حەشار نەدەن و نەیکەنە پەناگەیەک بۆ گەیشتن بۆ بەریتانیا.