له سنه چوار مێردمنداڵ چاوهڕێى لهسێدارهدانن
چوار مێرد منداڵ لە زیندانی سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە و چاوەڕوانی جێبەجێكردنی سزاكانیانن.
K24 – ههولێر:
چوار مێرد منداڵ لە زیندانی سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە و چاوەڕوانی جێبەجێكردنی سزاكانیانن.
ماڵپەڕی ناوەندی دیموكراسی و مافی مرۆڤ لە كوردستان بڵاویكردەوە، چوار بەندكراو تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵیدایە، سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە. ئێستا چاوەڕێی جێبەجێكردنی سزاكانیان دەكەن.
یەكێك لەو بەندكراوانە ناوی یوسف مەحەممەدییە و لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستبەسەركراوە و سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە.
تۆمەتی زۆربەی سزادراوەکانیش کوشتنی بە مەبەستە. 114 منداڵ و مێرمنداڵ لە ئێران لە ساڵی 2016 سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای راگرتنی جێبەجێكردنی ئەو سزایانە دەكات.